هەزار مردووی عەزیزم مردبێ ئەمڕۆ دڵم شادە
کە بیستم قەومەکەم قیسمێک حوڕ و سەربەست و ئازادە
ئیتر پێویستە دۆعا کەم لەبۆ عومر و ژیانی خۆم
دەمێک ساڵە کە خەرمانی ژیانم پووچ و بەربادە
وەرن گەنگی یەکسەر لە خەو هەستن کەمەر بەستن
کە ئەمڕۆ ڕۆژی هاواری ژیان و داد و فریادە
---- پەنا و پشتی فەقیری عالەمی دنیا
ئەگەرچی خۆ ئەویش هەروەک من و تۆ ئادەمیزادە
بەڵام ئەمڕۆ مەقامی ئەو بە بەرزی فەوقی دنیایە
کە جێگەی سەد هەزاران داستانی داد و بێ دادە