شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: بۆ دامەزراندنی کۆماری مەهاباد هەزار مردووی عەزیزم مردبێ ئەمڕۆ دڵم شادە کە بیستم قەومەکەم قیسمێک حوڕ و سەربەست و ئازادە ئیتر پێویستە دۆعا کەم لەبۆ عومر و ژیانی خۆم دەمێک ساڵە کە خەرمانی ژیانم پووچ و بەربادە وەرن گەنگی یەکسەر لە خەو هەستن کەمەر بەستن کە ئەمڕۆ ڕۆژی هاواری ژیان و داد و فریادە ---- پەنا و پشتی فەقیری عالەمی دنیا ئەگەرچی خۆ ئەویش هەروەک من و تۆ ئادەمیزادە بەڵام ئەمڕۆ مەقامی ئەو بە بەرزی فەوقی دنیایە کە جێگەی سەد هەزاران داستانی داد و بێ دادە ++++++++++++++++++++++