ئاڵەکۆک

موفتی پێنجوێنی add_a_photo
موفتی دیوانی موفتی پێنجوێنی
٥١. لام وایە ژینی عالەم بە هەوڵ و ئیش و کارە
لام وایە ژینی عالەم بە هەوڵ و ئیش و کارە
تەمەڵ خەیاڵە ناژی تا ماوە پەست و خوارە
بڕوانە کاری چەرچڵ، ڕوزفەلت و هەم ---
عەزم و سوباتی هەرسێ وەک ڕۆژە شوعلەدارە
واعیز کە وەعزی فەرموو بێ سوودە هەوڵ و کۆشین
عیلمی نەبوو بە ئایەت بێچارەییی هەژارە
فەرموویە زاتی یەزدان بۆ نان و ژینی ئینسان
بێ ڕەنج و بێ تەقەللا بەشەر زەلیل و زارە
قەسەم بە زاتی باری بۆ دەوڵەمەند نەباری
ئێستە کە لاتی جاران یەکی بە سەد هەزارە
زۆر کەس لە پێشی حەربا چاوی لە دەستی من بوو
ئەمڕۆ کەچی دلێر و خاوەن دەست و تەلارە
یەزدانی من لەگەڵ ئەو یەک بوو بە تاق و تەنیا
بۆچی بە چنگە بۆ من بۆ ئەو بە کۆڵ و بارە
زۆر کەس بەشەر ئەبینم سۆفی و پەپوولە ڕەنگە
بە ڕەنگ مەڕی هەژارە بە هەڵمەت گورگی هارە
چنگاڵی چنگی تیژی خستۆتە جەرگی مەردم
کێشی ئەکا بەجارێ ئەیکاتە موڵک و پارە
بیزانە گەر نەزانی بێ شک ئەساسی ڕەنجە
هەرکەس کە ناوی بەرزی لە عالەما دیارە
بۆچی یەکێ لە قەسرا شۆخی ئەکا بە دنیا
یەکێ کەسیف و کەوتووی کووچە و کەناری شارە
ئومێدە چەرخی گەردوون سووڕێ بدا بەچاکی
ڕێکی بخا لەگەڵمان هەرکەس کە چەوت و لارە
ئەم ئاخ و داخ و دەردە لافاوی دێ بەسەردا
ئاواتی دڵ بەدی دێ نزیکە ئەم بەهارە
موفتی کە شیعرەکانی وا گەرم و ئاگرینە
دڵی بەجۆشە دایم دەروونی پڕ جە خارە

پەراوێز edit