ئاڵەکۆک

موفتی پێنجوێنی add_a_photo
موفتی دیوانی موفتی پێنجوێنی
٢٠. لە دنیا لا ئەدەم ئەمجا هەتا هەم ڕێی خوا ئەگرم
لە دنیا لا ئەدەم ئەمجا هەتا هەم ڕێی خوا ئەگرم
ڕەوشتی سۆفی و دەروێش و تەکیە و خانەقا ئەگرم
لەگەڵ ئاغا و بەگ و خاندا هەتا هەم تێکەڵی ناکەم
بە دڵ میحرابی مزگەوت و بە دەم شێخ و مەلا ئەگرم
ئەبینم من کە عالەم سینەمایە سەیری ساتێکە
وەکوو دێوانە ڕێی جوملە کەنار و سووچ و لا ئەگرم
ڕەوشتی من لە خاکە خاکی ژێر پێی خەڵک ئەبم دایم
وەکوو غەربی لەبەرچی من ئەچم ڕێگەی هەوا ئەگرم
ئەگەر بێت و گوناهم کەم بکا بۆ ئاخرم چا بێ
چ دەربەستم بە ڕۆژ و شەو ئەلەرزم لەرز و تا ئەگرم
ئەڵێن شێوەی موسوڵمانی خەم و دەرد و پەرێشانی
کە وا بوو سەد شوکور خۆ من هەزار دەرد و بەڵا ئەگرم

پەراوێز edit