شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: لە دنیا لا ئەدەم ئەمجا هەتا هەم ڕێی خوا ئەگرم لە دنیا لا ئەدەم ئەمجا هەتا هەم ڕێی خوا ئەگرم ڕەوشتی سۆفی و دەروێش و تەکیە و خانەقا ئەگرم لەگەڵ ئاغا و بەگ و خاندا هەتا هەم تێکەڵی ناکەم بە دڵ میحرابی مزگەوت و بە دەم شێخ و مەلا ئەگرم ئەبینم من کە عالەم سینەمایە سەیری ساتێکە وەکوو دێوانە ڕێی جوملە کەنار و سووچ و لا ئەگرم ڕەوشتی من لە خاکە خاکی ژێر پێی خەڵک ئەبم دایم وەکوو غەربی لەبەرچی من ئەچم ڕێگەی هەوا ئەگرم ئەگەر بێت و گوناهم کەم بکا بۆ ئاخرم چا بێ چ دەربەستم بە ڕۆژ و شەو ئەلەرزم لەرز و تا ئەگرم ئەڵێن شێوەی موسوڵمانی خەم و دەرد و پەرێشانی کە وا بوو سەد شوکور خۆ من هەزار دەرد و بەڵا ئەگرم ++++++++++++++++++++++