ئاڵەکۆک

موفتی پێنجوێنی add_a_photo
موفتی دیوانی موفتی پێنجوێنی
١٤. لە شوکرانەی خوا کەی دەرئەچم من
لە شوکرانەی خوا کەی دەرئەچم من
کە ئەمساڵیش نەجاتم بوو لە تووتن
نزیکی ساڵ و نیوێکی تەواوە
بە زنجیری جەفا قاچم جەڕاوە
لەلای حەمماڵی تووتن چاو بەرەوژێر
ئەمن وەک دێڵەڕێوی ئەو وەکوو شێر
پەنا بە خوا کە ئەمدی گەورەکەی ئەو
جیهان تاریک ئەبوو لێم هەروەکوو شەو
جەخار و دەرد و ناسۆری بە دەفتەر
تەواو نابێ لە دنیا تا بە مەحشەر
ئەگەر قازانجەکەی دووسەد دینارە
لەلای من کاکە هەر وەک ژەهری مارە
ئەکەم تۆبەی نەسووحی تا بە مردن
نەبم تێکەڵ لەگەڵ ئەربابی تووتن

پەراوێز edit