ئاڵەکۆک

موفتی پێنجوێنی add_a_photo
موفتی دیوانی موفتی پێنجوێنی
١٣. بۆ مەعرووف جیاوک
سوپاسی خوا ئەکەین و شوکری عیززەت
کچی پێنجوێن بە مەکتەب گەییە عیززەت
هەناری کچم و لیمۆ وا بە زستان
ئەوا بەم موژدەیە گیان هاتە بەریان
بە ڕاستی ڕۆحی خستە شاری پێنجوین
کچانمان بانگ ئەکەن وا ئێستە زیندووین
لە نووری ڕۆژەوە مانگ شوعلەدارە
جیاوک خۆش بێ عیززەت وا بە کارە
خودای گەورە ئەمانە هەر بمێنن
کە وا تۆوی ژیانمان بۆ دەچێنن

پەراوێز edit