ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٨١. شەکوەیی ئەغیاری خۆم کەم ڕەببی یا ئەغیاری یار
شەکوەیی ئەغیاری خۆم کەم ڕەببی یا ئەغیاری یار
چاری سەر یا دڵ بکەم چ بکەم لەگەڵ دووچاری چار
جامی دڵ لەبڕێزە خوێنە بەسمە وەک مەجنوون لە چۆل
نۆشی بێ لەیلا دەنۆشێ ساغیری سەر شاری شار
من خوماریم ناشکێ تا ناوی چاوی مەست بەرم
هەر بە باسی زلفی خاوە بوومەتە بیماری مار
حەیفە کوشتەی ئەم تەلاشە تۆ دەکەی بۆ سەربڕین
سەندەڵی سوورە عیلاجی دەردی سەر نەک زاری زار
بۆ ڕەواجی خۆی ڕەواجی عالەم ئەشکێنێ نەفام
حەق بکا تەنها دەگاتە مەرتەبەی سەرداری دار
من لە سایەی کوفری زلفی تۆوەیە گەر جەننەتیم
وەک گوڵی ڕوخسارتە بۆ بەستەیی زەنناری نار
سڕڕی من بۆ فاش دەکەی ئەی دڵ ئەگەر عەقڵت هەیە
ئیختیاری تا ببێ ناکا کە سڕ ئیزهاری هار
موڵکی دڵ شیرین دەگیرێ دەستی فەرهادی عەشق
ڕاحەتە میللەت بە عەقڵی گەر بکا سەر کاری کار
نەغمەخوان حەمدی کە ئەسبابی تەرەب بوو ئێستەکی
بەختی ئێمە حوکمی حەوت تیری دەکا شەش تاری تار

پەراوێز edit