ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٦٦. بۆتە شوهرەت بۆ عەجووزێ فەرقی فەرهادی شکاند
بۆتە شوهرەت بۆ عەجووزێ فەرقی فەرهادی شکاند
باسی دنیا کەن کە ئەستۆی چەندە شەهزادی شکاند
خۆی دەڕازێنێتەوە وەک بووک و شووشی هەر نەکرد
حیلەبازێکە کە دەستی چەندە دامادی شکاند
دڵ بە شاگردی لەبەرچی خۆش بکەم وا سەیر دەکەم
دوژمنی ئیدراکە دنیا قەلبی ئوستادی شکاند
من بە قەومێ تێنەگەی بێ چی بڵێم تا تێدەگەن
پشتی من یا پشتی خۆیی و قەوم و ئەولادی شکاند
سوفڵە بۆ دڵ خۆش دەکەن ئەم سوورە گەردوون دایەوە
تا بڵندی کا بزانن فەرقی ئەحفادی شکاند
ڕەببی ڕووی ڕەش بێ ئەوانەی حەمدی وا بۆ مەنفەعەت
شیشەیی نامووس و جیلوەی جوملە ئەکرادی شکاند

پەراوێز edit