ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٤٦. لە لوتفی دەمدەمی ساقی سەخایی حاتەمم دەس کەوت
لە لوتفی دەمدەمی ساقی سەخایی حاتەمم دەس کەوت
فسانەی نەشئەیی سەهبا لە دەم جامی جەمم دەس کەوت
بە شوێنی عالەما دەوری خەراباتی جیهانم کرد
لە ناو خاکا وەکوو خەم پارە ئێسکی عالەمم دەس کەوت
لە باسی خەپلەیی جۆی زاهیدم چی من کە ئینسانم
قسەی ڕوخساری گەندمگون لە بەحسی ئادەمم دەس کەوت
قسەی ئەفواهییە باسی دەمی ئەو شۆخە بێ ئەسڵە
لە دەریایی حوسندا فەرموو کەی شوێنی دەمم دەس کەوت
مەکەن یاران لەگەڵ مەستی غرووری نازیدا ئولفەت
سەلامەت من لە چاوی حەزرەتی لەیلاکەمم دەس کەوت
جوانی و پیری مابەینی بەقەد چاو هەڵبڕینێکە
بە شادیم دیدە هەڵهێنا بە دنیا ماتەمم دەس کەوت
وەکوو ئەهلی زەمان لێم بۆتە شاهێد خۆ زمانی خۆم
لە دنیادا بە تەنها هەر دڵم بوو مەحرەمم دەس کەوت
گەڕام بۆ ساڵی تەئریخی ویلادەتم و غەریبم دی
بە هیجری حەمدی دەنکێ بوو لە ناو«باری غمم» دەس کەوت

پەراوێز edit