ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٥١. یووسفی من سەد زولەیخا عاشق و مەفتوونییە
یووسفی من سەد زولەیخا عاشق و مەفتوونییە
سەد هەزاری میسلی لەیلا هەر وەکوو مەجنوونییە
ڕوومەتی وەک قورسی خورشیدە لە بەرق و شوعلەدا
زلفی شەو جەبهەی ئوفوق چەرخی کولە گەردوونییە
بۆتە بۆتە سینە دڵ مەشغووڵی حەللی دلبەرە
ڕۆحی گوڵ لەعلی بەدەخشان و قەمەر مەعجوونییە
نێرگس و شەوبۆ و وەنەوشە بەرگی گوڵ سەرووی سەهی
چاو و زلف و خاڵ و ڕوخسار و قەدی مەوزوونییە
سفرەیی ئەربابی هونەر کەمتر لە خوانی جەم نییە
دیدە جام و دڵ کەباب و مەی سرشکی خوێنییە
شاهێدم زۆرە کە مەیلی ڕۆینت فەرموو وتم
ڕۆحەکەم حەمدی کە دەفڕێ ئارەزووی دەرچوونییە

پەراوێز edit