شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: یووسفی من سەد زولەیخا عاشق و مەفتوونییە یووسفی من سەد زولەیخا عاشق و مەفتوونییە سەد هەزاری میسلی لەیلا هەر وەکوو مەجنوونییە ڕوومەتی وەک قورسی خورشیدە لە بەرق و شوعلەدا زلفی شەو جەبهەی ئوفوق چەرخی کولە گەردوونییە بۆتە بۆتە سینە دڵ مەشغووڵی حەللی دلبەرە ڕۆحی گوڵ لەعلی بەدەخشان و قەمەر مەعجوونییە نێرگس و شەوبۆ و وەنەوشە بەرگی گوڵ سەرووی سەهی چاو و زلف و خاڵ و ڕوخسار و قەدی مەوزوونییە سفرەیی ئەربابی هونەر کەمتر لە خوانی جەم نییە دیدە جام و دڵ کەباب و مەی سرشکی خوێنییە شاهێدم زۆرە کە مەیلی ڕۆینت فەرموو وتم ڕۆحەکەم حەمدی کە دەفڕێ ئارەزووی دەرچوونییە ++++++++++++++++++++++