ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٥. نەقدی داغی زۆرە دڵ کەوتۆوەتە سەودایی فەنا
نەقدی داغی زۆرە دڵ کەوتۆوەتە سەودایی فەنا
خۆ عەشق تەنها لەبەر لالە دوکانی دانەنا
دڵ لە داغت ئەی سەنەم وەک لالە بۆتە جامی خوێن
خوێنی من ئەنگوشت نوما بێ چاکە یا ڕەنگی حەنا
عەیشی عاشق پایەدارە هیجر و وەسڵی بۆ نییە
یەک هەوایە ئەو بینایەی ڕەنگی ڕێژا بێ بەنا
گوڵشەنی حوسنی بە تەحریکی ڕەقیب پۆشی کە یار
کافرم بۆ چی وتم قاپی بەهەشتم لێ ژەنا
پێت بڵێم قازی شەریعەت موستەحەققی داری حەد
هەر ڕەقیبە گەر لە دنیادا ببێ توخمی زەنا
با لە ئاگردا بسووتێن ڕوو لە دەریا قەت مەکەن
هەر سەمەندەر مەردە نابا قەت بە نامەردان پەنا
حەمدی مەستی چاوی مەستی یارە باسی ئەو دەکا
ئیشی مەجنوونە کە چاوی مەستی لەیلا کا سەنا

پەراوێز edit