ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٤٦. وەتەن عەزیزە دەخیلە مەڵێن گڵی خاکە
وەتەن عەزیزە دەخیلە مەڵێن گڵی خاکە
گڵی کلێکە سورمەیی عیوونی ئیدراکە
مەڵێن تەحجیری کردووە لە ئاو و گڵ بەردی
بڵێن کە جەرگی شەهیدانی کوردی بێ باکە
خەڵقی حەقە بە دیجلە بڵێن ئاوە لێڵ و وێڵ
چەشمەی ڕەوانی ئێمە ڕەوان قیبلەیی پاکە
شاخی درێژی سەددی سکەندەر نیشان ئەدا
گردی ستوونی بەرزی سەراپەردەی ئەفلاکە
گەر گوڵشەنی نەپشکوێت و نەڕازێنەوە چەمەن
حەقیانە کورد دەمێکە پەشێواو و غەمناکە
حەمدی دەناسی تورک و عەجەم دیارە ئەجنەبیش
دوژمن بە خاکی کوردن ئەمانەت کە دی ڕاکە

پەراوێز edit