شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: وەتەن عەزیزە دەخیلە مەڵێن گڵی خاکە وەتەن عەزیزە دەخیلە مەڵێن گڵی خاکە گڵی کلێکە سورمەیی عیوونی ئیدراکە مەڵێن تەحجیری کردووە لە ئاو و گڵ بەردی بڵێن کە جەرگی شەهیدانی کوردی بێ باکە خەڵقی حەقە بە دیجلە بڵێن ئاوە لێڵ و وێڵ چەشمەی ڕەوانی ئێمە ڕەوان قیبلەیی پاکە شاخی درێژی سەددی سکەندەر نیشان ئەدا گردی ستوونی بەرزی سەراپەردەی ئەفلاکە گەر گوڵشەنی نەپشکوێت و نەڕازێنەوە چەمەن حەقیانە کورد دەمێکە پەشێواو و غەمناکە حەمدی دەناسی تورک و عەجەم دیارە ئەجنەبیش دوژمن بە خاکی کوردن ئەمانەت کە دی ڕاکە ++++++++++++++++++++++