ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٣. ناوم نەما لە مۆرا هەر ما لە دەم ڕەقیبا
ناوم نەما لە مۆرا هەر ما لە دەم ڕەقیبا
دەم سەگ نەکەوتووە کەس چبکەم لەگەڵ نەسیبا
ئیعلانە ڕەنگ و بۆی یار کردوویە عاشقی زار
گوڵبەن بە بێ چرۆ و گوڵ دیارە بە عەندەلیبا
هەرگیز خودا نەبینم دائیم خودا ببینم
ئولفەت لەگەڵ ڕەقیبا، کولفەت لەگەڵ حەبیبا
من عاشقی هوما بووم وا بوومە هەمدەمی بووم
زەمانە نانەجیبی دانا لە جێ نەجیبا
تا تۆ دەکەی درۆیێ سەد تیری ڕاستت بۆ دێ
هەر یەک بە سەد زەرەرتە سەودا لەگەڵ ئەدیبا
کردوویە زوهد و تەقوا، زاهید بە نان و حەلوا
ئەم دەورە ئەمڕۆ ئەخوا لەگەڵ ئەهلی سەلیبا
ئەمڕۆ نیگار ئەڵێن دێ قیامەتێ هەڵدەسێ
لەم کونجە تۆ بوەستی حەمدی لەگەڵ شەکیبا

پەراوێز edit