ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢١٧. یا ڕەسوولەڵڵا زەلیل و دڵ حەزینم ڕەحمەتێ
یا ڕەسوولەڵڵا زەلیل و دڵ حەزینم، ڕەحمەتێ
موستەمەند و بێ قەرار و بێ قەرینم، ڕەحمەتێ
ڕاحەتی قەلب و وجوود و عیززەتی نەفسم نەما
وەختی مەرگە حافیزی ئیمان و دینم، ڕەحمەتێ
دادخواهی مەحشەر و پشت و پەناهی موئمینان
هەمنشینی زاتی دنیا ئافەرینم، ڕەحمەتێ
با بە «بِس٘مِ اللهِ الرَّحمنِ الرَحیم» دەس پێ بکەم
چونکە تینووی ڕەحمەتم دڵ ئاگرینم، ڕەحمەتێ
کائینات «الحَمدُ لِلّه» پڕ لە نووری ڕوویی تۆ
ئەی حەبیب و یاری «رَبِّ العالَمین»م، ڕەحمەتێ
ئەی وجوودت مەنبەعی ئەڵتافی «رَحمٰنِ الرَحیم»
«مَالِکِ»ی ئیعجازی شەمسی «یَومِ الدِّین»م، ڕەحمەتێ
قائمی «إیَّاکَ نَعبُد» بووم بە تەبلیغاتی تۆ
وا «وَ إیَّاکَ» دەڵێم بۆ «نَستَعِین»م، ڕەحمەتێ
«إهدِنا» بۆ ڕێی «صِرَاطَ المُستَقِیم»م تو خودا
بۆ ئیرائەی ڕێیی «صِرَاطَ الَّذیِن»م، ڕەحمەتێ
من لە «ان٘عَم٘تَ عَلَیهِم٘» با نەبم بێ بەش چییە
خۆ سەگی کۆیی ئەمیرول مورسەلینم، ڕەحمەتێ
«غَی٘رِ» تۆ کێ من لە «مَغضُوبِ عَلَیهِم» لا ئەدا
وەک «ولاالّضالِّیِن» ئامین هیچ نەبینم، ڕەحمەتێ
توخودا غافل لە حەمدی قەت مەبە ڕۆژی جەزا
ڕووسیاهم ئەی شفیع المذنبینم، ڕەحمەتێ
تێهەڵکێشی سوورەتی فاتیحە

پەراوێز edit