ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٩٨. ببڕین وەرە با لەم غەزەلە تازە کەوایێ
ببڕین وەرە با لەم غەزەلە تازە کەوایێ
بەو شەرتە کە بیکەیتە بەر ئەم جەژنە کەوایێ
بیماری موحیببەت هەموو دەم مونتەزیری تۆن
دامەن بتەکێنی کە لەگەڵ تۆزێ دەوایێ
گوێ بگرە لە ناڵەم وەکوو نەی وایە موغەننی
هەنگامی نەوایە ئەجەلم وەختە نەوایێ
لەم زیندەگییە مردنەکەم چاترە ئەمڕۆ
بێ شەوقە چراکەی ئەمەلم هەر بە هەوایێ
جەرحی جگەرم خۆ نەکرا چاری بە حیکمەت
بۆ چاری منی خەستەیی بێ چارە ئەوایێ
ئەم بەختە کوا نووستووە هەڵسانی ئەگەر بوو
مەعلوومە جەنازە وەکوو نووستوو لە خەوایێ
ئەمڕۆ بە تەمای هاتنی دلبەر مەبە حەمدی
بەختم ڕەشە ئەو ڕۆژە بەدایم لە شەوایێ

پەراوێز edit