ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٩٢. وەرە ئەی دڵ لە قوڕ نیشە لە هیجرانا کە قوڕ پێوی
وەرە ئەی دڵ لە قوڕ نیشە لە هیجرانا کە قوڕ پێوی
بڕێژە ئەی جگەر خوێنت کە موحتاجی دەم و لێوی
سولەیمان حەشمەتە مووریچەیی ڕاهی عەشق ئەی دڵ
وەرە ئەم مەعرەکەی نەفسە نگینت گەر هەیە و دێوی
لە مەیدانی موحیببەتدا سەری خۆت کز کە وەک سەحرا
کە فەرهادی عەشق دەرکەوت نەوەک فەرقت بکا کێوی
مەتاعی شیعری من بەر ناکرێ لەم عەهدەدا ئەلبەت
کە ببڕن قیمەتی ئەشیا بە ڕیشی دەوڵەتی خێوی
ئەگەر پشت ڕێشی باری میننەتی غەم بێ فەرەح حەقیە
چ وەختێ ناوی بوو تا غەم نەهاتە ناوەوە نێوی
بەشی ئەهلی موحیببەت گەر نەماوە غەم وەرە قاسیم
دەروونی من ئەوا کەیلە ئەگەر کەییال و غەم پێوی
جگەر بریان و دڵ برژاوی ناری فیرقەتە حەمدی
تەلاشی چی دەکەی زاڵم وەرە بیخۆ کە بێ شێوی

پەراوێز edit