ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٧٨. قەومی کوردن ئەم گرۆهە ئەی ڕەفیقان یا مەلەک
قەومی کوردن ئەم گرۆهە ئەی ڕەفیقان یا مەلەک
ئەرزە گەییە ئاسمان یا بۆتە فەرشی ئەرز فەلەک
چاوی من کەوتۆتە ڕێشکەوپێشکەی نووری جەماڵ
خاکە یا ئەستێرە مانگ و خۆرە یا کوچک و کەڵەک
پێکەوە ئەم شین و سوورە قاعیدەی پەرییانە یا
حۆر و غیلمانن دەگێڕن شایییێکی ڕەشبەڵەک
مەنتیقەی ئەم کوردە بۆتە سەحنەیی باغی ئیرەم
هەر وەکوو فیرعەون کە شێخانی تێدایە هەر بەلەک
ئەم هەموو شێری ژیانە هاتە دەر لەم بێشەدا
کەوڵی ڕێوی بۆیە کوترا داڕنا پێستی دەڵەک
بێرەدا پاپۆر ئیتر ناگا بە مەرگی تۆ برا
سەوڵەکەت دەرچوو لە دەستت تازە ئەیگێڕی کەڵەک
کورد کوڕی مەیدانە حەمدی تۆ تەماشاکە کوڕە
قەت بزانە گوێ ئەداتە دەنگی ئۆغلان و وەلەک

پەراوێز edit