ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٧٧. سەتری ئەحواڵی قەبیحی پێدەکا کاکم بە نوێژ
سەتری ئەحواڵی قەبیحی پێدەکا کاکم بە نوێژ
دامەنی دەس ناکەوێ میسلی وەلەززالین درێژ
فەرقی ناکا شەربەتی مردن لەگەڵ ئاوی حەیات
چونکە بێ زەوقە فەقیرە زاهیدی سەهبا نەچێژ
سەڵتەنەت هەر مەستییە ڕاستە قسەی پیری موغان
سڕڕی مەستوورە سەراپەردەی خەیاڵە بەنگی گێژ
ساقییە خوێن ڕێژە یاران خوێنە دەینۆشن مودام
مەجلیسی ئەم عەسرە خۆشە هەر بنۆشە هەر بڕێژ
کەس نەبوو ڕێگە نیشانی خزری بێ چارە بدا
ئاوی دەسنوێژی حەیاتە باغەوانی تاک نێژ
نووری عیرفانە نیهایەت جورعەیی شیشەی شەراب
دوردەکەی چەندانی وەک من کردە نوکتەی ساف بێژ
حەمدی مننەت باری جیلوەی ئافتابی بادەیە
هەر کون و قوژبن لە بەیتیدایە بۆتە زەڕڕەبێژ

پەراوێز edit