ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٧٤. کێ هیلالی دیوە شەق بێ ماهی نەخشەب بێ بە گۆ
کێ هیلالی دیوە شەق بێ ماهی نەخشەب بێ بە گۆ
تیفلی چاوی یار ئەکا یاری بەسەر کوڵم و برۆ
کۆیی یارم پێمەدە زاهید بە جەننەت عالەمێ
بەردە بارانم دەکەن چۆنی بدەم گەندوم بە جۆ
من لە ڕێی عەشقا لە پیری کەوتووم وەک داری شەخس
شاخی ئومێدم خەریکە دەربکا تازە چرۆ
موژدەیی پشکووتنی دەمتی بە گوڵشەندا سەبا
غونچە وا تێکچوون بە قڕچوون هەر بە مشتی خۆ بەخۆ
خوێنی من گەر خۆت لە پێی ئەگری زەریفە بمکوژن
من بسووتێنن ئەگەر دەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ
بۆنی ئەو زلفە بە ڕۆژی ڕووتی کرد شەوبۆ وتی
من کە شەوبۆ بم ئەمیشم ناو ئەوا نا ڕۆژبۆ
باسی ئەو خاڵە وەنەشەی مل شکاند بێ هۆشی کرد
خۆ فەقیرە لێشی هەڵناسێ بسووتێ بێنی سۆ
دەستگاهی قودرەتی تاقە عەجایب دەردەخا
ئەم نیگارە هەر لە ڕشتەی بەرگی گوڵیە تانوپۆ
عیززەتی نەفسی گەدایان سفرەیی سوڵتانییە
دوودی ئاهە نانی گەرمی حەمدی ئەشکی ئاو و دۆ

پەراوێز edit