ڕۆیوانن خوا پێداو و ماوەوەن خوا پێنەداو
خۆزگە بەو سەیدانە بێ پەروا چوون و کەوتوونە داو
گەر سەرم تێدا بچێ ناوی ببێ هەر خۆشە پێم
خۆشە پەروانە بسووتێ ناوی تۆ هاتۆتە ناو
کوللی سوبحێ زوو بە شۆری گریە خوێناوی جگەر
داغی دڵ شوبهەی نییە بیناترە ئەلبەت لە چاو
کاری عاقڵ نەبووە ئەمنییەت لە دڵ ڕێشی قەدیم
مەستە گەر ساقی شەرابی کردە ناو شووشەی شکاو
ژنیەتی دنیام بە حەققەت ئێستە بۆ ساغ بۆتەوە
هەر کەسێ ئەمڕۆ کە پیاوی ژن نەبێ نابێ بە پیاو
سەیدی سەحرا موستەریحن هەر دوعا بۆ شێخ دەکەن
ئەمری داوە جا لەناو شارایە نۆبەی خووگەڕاو
بۆ بڕینە دەستی کورت و داری بێبەر سەوز ئەبن
سەرو و من پێمان حەرامە فیلحەقیقە نان و ئاو
کێ لە باخەڵ عاقڵێکا شاهێدی مەقسوودی دی
بەش بڕاو و دڵشکاو و نابەکامن ناتەواو
عیززەت و زیللەت کە یادی دیدەیی حەمدی بکەن
قاچی ئەشکێ عیززەت و زیللەت بە ئانێ دێ بە تاو