ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٦٦. باڵی کێشاوە بەسەر حوسنا لە دوو لاوە برۆ
باڵی کێشاوە بەسەر حوسنا لە دوو لاوە برۆ
وەک هوما گەییە مەقامێ پێی لەسەر چاوە برۆ
ئەمری هەر قەتلە ئیشارەی دڵ بە دوولەت کردنە
شیری میسرە قەت لە کالانا نەوەستاوە برۆ
ڕوتبەیی باڵا بە ئینسانی بچووکی قەت مەدەن
چۆن لە ڕووی ڕۆژا بزانە شیری کێشاوە برۆ
پەنجەیی ئیعجازە سایەی ما لەسەر شەققولقەمەر
یا لە قاپی مەستی نازا حاجیبی ناوە برۆ
بۆیە ساف و تیژە وەک خەنجەر لە بەختمدا سەبا
بەو هەسانی مەککەیەی زلفانەیی ساوە برۆ
ڕەنگە قەت ئەهلی موحیببەت یەک کەسی لێ دەرنەچێ
تیغی ڕاکێشاوە ئەمری کوشتنی داوە برۆ
وەک چەمەن حەمدی بە خەتتی وردە تەعریفی بکەی
چونکە ئەو ڕەیحانەیە تەعریفی هەر ماوە برۆ

پەراوێز edit