ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٣٢. تەماشا کەن قوڕێکی شل دەپێوم
تەماشا کەن قوڕێکی شل دەپێوم
بە کاسەی دیدە خوێنی دڵ دەپێوم
دەڵێی شیرداخی زەرد و سوورە دلبەر
زەمانێ دادەنێ لێوی لە لێوم
لە دنیادا سەری موو غەم نەماوە
لە دەورەم گردە بۆیە میسلی کێوم
لە گوڵزاری ئەمەلدا موددەتێکە
بەهێ دەگرێ درەختی بەختی سێوم
جگەرگۆشەم لە من ئەمڕۆ دەترسێ
لەبەر چاوی دەڵێی ئەرژەنگی دێوم
لە پاش ئولفەت بەهەشتێکە جەهەننەم
بەڵێ ئانێ بە بێ میحنەت پەشێوم
خودا حەمدی غەمی نارد بۆ سبەینێ
غەمێکی تر بخۆ بۆ وەختی شێوم

پەراوێز edit