ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٢٠. وەختی شەفەق لە غەربەوە یارم کە کەوتە بەرق
وەختی شەفەق لە غەربەوە یارم کە کەوتە بەرق
عالەم وتی قیامەتە خۆر غەربی کرد بە شەرق
گوڵ وەعدەیی ویساڵی بە بولبول نەدا ئەویش
ناکا بەهەشت لە قەعری جەهەننەم بەزەڕڕە فەرق
ڕووی بەرقیدا لە دوورەوە من دیم وەکوو سەراب
لەم بەحری عەشقەدا وەکوو گوهەر بووم کە غەرق
بینایە کوێر و دادی فەساحەت دەدا کە لاڵ
کافی نییە لە نووری موحیببەت ئەمەندە خەرق
جل شین و مل کەچن ئەوی ئەهلی موحیببەتن
ئەی ئافەرەم وەنەوشە کە نیتە لیباسی زەرق
حەمدی لە ناری فیرقەتت عاجز نییە فەقەت
دڵ مەخزەنی سەرائیری عەشقە دەچێ بە حەرق

پەراوێز edit