ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١١٩. قەت مەکەن عاشق بەسەربەستی بەیانی ئیشتیاق
قەت مەکەن عاشق بەسەربەستی بەیانی ئیشتیاق
پڕ بە دنیایێکە شێخ و زاڵم و ئەهلی نیفاق
ئەم سبەینێیە کە کەوتە جیلوە دلبەر ڕۆژهەڵات
ڕوو بە ڕووی یەک بوونەوە ڕۆژێ بوو نیعمەلئیتتیفاق
سەیری ساقی گەردنی ساقی و ملی مینایی مەی
بۆ سەری مەیخوارە کردوویانە ئەلبەت ئیتتیفاق
دڵ بە ناری فیرقەتت برژاوە چاوم پڕ لە ئەشک
جەم لە ئەسبابی تەرەبدا نەیبووە وەک من تفاق
یار لە من ڕۆحی دەوێ من ماچی لێوم ویستووە
من وتم پێشکەشتە فەرمووی تۆ مەکە تەکلیفی شاق
وەک خەتیبی کفر و موئمین وەختی خوتبە یەک کەون
من فیغانی ئەلویساڵم کرد ڕەقیبیش ئەلفیراق
ڕوو بچەرخێنی لە عوششاقت دەزانی وەک چییە
ئەهلی قیبلە یا بڕووخێ قیبلەیان یا بێتە تاق
حەمدی بادەی تاڵە شەکراوی نیشاتی عاریفان
چونکە باسی زاهیدان گۆڕیویەتی تامی مەزاق

پەراوێز edit