شاعیر شەهە کە تاجی مورەسسەعیەتی مەتڵەع
قابیل بە خۆیە تەختی مجەوهەر وەکوو مەقتەع
پەرواز ئەکا لە ئەوجی دڵا تا مەفادی شیعر
کەمتر نییە لە باڵی تەیارە گەلێ مەسرەع
بۆ دڵ ڕەوانە ئەو قسەیە دەردەچێ لە دڵ
دەریایی دەرکە مەنسەبی کانی هونەر مەنبەع
تۆوی قسەی کە چاند لە زەمینێکی کوردییا
مەحوی وتی «بە باغی ئەکەم خاڵییە مەزرەع»
زاهید کە دیویە قورسی گەنمگونی ڕوومەتی
موحتاجە ئەو فەقیرە بە قورسێکی جەوهەری نەعنەع
لەم کونجە دوو کەسین من و غەم کافییە ئیتر
نەیماوە حەمدی مەیلی لەسەر وەلوەلەی مەجمەع