ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی موستەزاد
٣. یار ئەگەر ئەمشەو لە مووچەی من بکا ماچی زیاد
یار ئەگەر ئەمشەو لە مووچەی من بکا ماچی زیاد
دێنە سەر شەوقم عیباد
شمع آسا مصرعم از نور رویش لمعه داد
لمعه باشد مستراد
کورتە گەر دەستم درێژە دامەنی لوتفی نیگار
کافییە بۆ چاوەزار
از طمع بالانشین وقتی که زیر پا فتاد
کس به حال او مباد
من لە ڕێگەی دۆستیدا سەر ئەنێمە جێگە پێ
بۆیە ناگەم قەت بەجێ
راهرو را پایی باید چست تر از بادپا
یعنی هر چه باد باد
غەم ئەنیسی ڕۆژ و شەومە من نەبم غەمبار ئەبێ
خۆی لە خۆی بێزار ئەبێ
تا کند ناشاد ما را مادرا سازیم شاد
درد ما گردد تضاد
فەقر و سەروەت بۆ بەشەر هەردوو گرفتاری نییە
میحنەتی جاری نییە
هر که را نبود تمنا بیشتر از آب و زاد
واقعا آزاد زاد
عاشق و تەدبیری یار و زاهید و تەزویری نار
ئەم بە ئیشی ئەو چ کار
نیک و بد این پیشەها اولاد را اجداد داد
داد از اجداد داد
بەو هەناسەی دێ لە کۆیی یارەوە وەک من ئەژیم
وا ئەژی عالەم کە دیم
این نفس بر هم زند تاج و سریر کیقباد
مادرش گویی نزاد
غەیری مەجنون عاشقی جددی نەبوو عەمدی نەبێ
شێتی وەک حەمدی نەبێ
نازنین او نباشد مثل لیلا در بلاد
کی بود حوری نژاد

پەراوێز edit