ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی موستەزاد
٢. وەک عاشقە هاتۆتە دەرێ نێرگسی بیمار
وەک عاشقە هاتۆتە دەرێ نێرگسی بیمار
بۆ دیدەنی دڵدار
یادی وەتەنی کردووە یا گۆشەیی گوڵزار
دوور بێ لە ئازار
ئەی غونچە نەپشکووتی دڵی کوردی مەگەر تۆ
وا چووبی لەسەرخۆ
سەودایی گوڵان گەرمە لە مەیدان و لە بازاڕ
بولبول نییە بێدار
ئەی خەڵقی سەمەن دەرکە چرۆیێکی نەزاکەت
سا بەسیە فەلاکەت
نابینی گوڵاڵە ئەگەڕێن دامەنی کۆسارە
سەرچەشمە و جۆبار
کوا قامەتە مەوزوونەکەت ئەی سەرو خەرامان
ئەی سەرکەشی بۆستان
بێ تۆ وەکوو گۆچانی چەماوەن قەدی ئەشجار
بێ بەرگن و بێ بار
تۆ ڕۆحی کەوا حەپسی دەروونی منی ئەی گوڵ
وەک حەپسی دڵی چڵ
بێ حەوسەڵەیە بولبول ئەکا شۆڕش و هاوار
من ماتەم و غەمبار
عەشقی جوهەلا خاسەیی ئیقبالتە ئەی بت
لە فکرتە کە ئەموت
عاشق بە شوعاعێکە کە پەروانە شەوی تار
گەر شەمعە ئەگەر دار
بێ زەوقە هەموو عاشق و بێ شەوقە ویلایەت
ئەگری بە حیکایەت
بۆ دیدەنی سەد خۆزگە ئەهاتیتەوە وەک پار
جارێکە هەر ئەمجار
بنواڕە تەئسیری فیراق و غەمی دووری
نەیماوە شعووری

پەراوێز edit