ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی پێنج خشتەکی
٧. تیری برژانگی لەلام وایە سەهل دڵ هەڵدرێ
تیری برژانگی لەلام وایە سەهل دڵ هەڵدرێ
بەندی جەرگ و ڕشتەیی سەبر و تەحەمموول بپچڕێ
باز بە چاوی جوانەوە ڕەنگە لە شەرما هەڵفڕێ
«لاوی قەد لاولاوی من گەر بێ بەناز چاو هەڵبڕێ
وا دەزانم شێخ لە من زووتر لە ئیمان وەرگەڕێ»
لەم گرۆهی شێخە زاتەن کردبووم زووتر ویداع
چونکە دەمزانی بە حیلە دەمخەنە سەر ڕێی تەماع
تەکیە ئەنواعی دەسیسەی تیایە فابریقەی مەتاع
«ڕۆژێ بێ جام کرد و ساتێ چوومە لای شێخ بۆ سەماع
وەک کوزە کەمتیاری پێ بێ ساعەتەن لایدام لە ڕێ»
عومری خەڵقیان هەر بە وەعدەی هیچ پووچ داوە بە باد
حیرەتم بەم تەفرەدانە بۆ ئەبن مەمنوون و شاد
دوێنێ یا برسی بووە نەیماوە خەرجی ئاو و زاد
«واعیز ئەمڕۆ هەم دیسان حەڵواخۆری کەوتۆتە یاد
نەک لە ڕێگەت لا بدا گوێ مەگرە لێی با هەڵتڕێ»
فیکر و زیکرم یارە مەعلوومە لە عالەم ڕۆز و شەب
گەر کفر نەبوایە ئەموت ئەیپەرستم میسلی ڕەب
چی بڵێم جوزئی تەبیعەتیە بەبێ بوونی سەبەب
«باز ڕەقیب دەستی بە فیشاڵ کردەوە وەک بای غەزەب
بۆیەکا ئەمشەو لە بەزمی یار چرای من ناگەڕێ»
نییەتی تۆ خێرە با عالەم بزانێ عامیلی
بمکوژی ئەمجا لەسەرچی توخوا تۆ ماتەلی
واهیمە گرتووتی یاخۆ هەر بە فکری باتیلی
«خوێنی من بۆ شوێن ونێ دەسڕی بە پەنجەی قاتیلی
وەختە خۆی ئەنگوشت نوما کا لێی گەڕێن با بیسڕی»
خەڵقی ژینیان مەتڵەبە بۆ کەیف و سەیرانی جیهان
ئارەزووم نە ژیانە من تا بچمە ڕیزی عاشقان
عاشقانی چونکە کوشتووە مامەوە من بۆ نیشان
«تیغ بە ملما دێنێ بە درۆ پێم دەڵێ نابڕێ قوبان
تیغی ئەو دەبڕێ بەڵا هاوارە بەختم نابڕێ»
توخوا حەمدی بە غەیری مەیکەدە بۆ کوێ چویی
عاشقی مەیخوارە نابێ کردبێتی بەدخویی
کفر و ئیمان باس ئەکەی نەتماوە مەیلی کەم دویی
«وای دەزانی ناسکە سەر چاوی کوردی پای نەنا
وا بە پا خۆشە بووە بیشیکوتن دەرناپەڕێ»
لاوی قەد لاو لاوی من گەر بێ بە ناز چاو هەڵبڕێ
وا دەزانم شێخ لە من زووتر لە ئیمان وەرگەڕێ

ڕۆژێ بێجام کرد و ساتێ چوومە لای شێخ بۆ سەماع
وەک کوزە کەمتیاری پێ بێ دەسبەجێ لایدام لەڕێ

واعیز ئەمڕۆکەش ئەوا هەڵواخوری کەوتۆتە یاد
نەک لە ڕێگەت لابدا گوێ مەگرە لێی با هەڵتڕێ

وا ڕەقیب دەستی بە فیشاڵ کردەوە وەک بای غەزەب
بۆیە وا ئەمشەو لە بەزمی یار چرای من ناگڕێ

خوێنی من بۆ شوێن ونی دەسڕێ بە پەنجەی قاتڵی
وەختە خۆی ئەنگوشت نما کا لێی گەڕێ با بیبڕێ

تیغ بە ملما دێنێ و بە درۆ دەڵێ نابڕێ قوبان
تیغی تۆ بوڕڕەندەیە هاوارە بەختم نابڕێ

پێم دەڵێ کوردی خۆ تۆ عاقڵ بووی بۆچ شێت بووگی؟
سیحری چاوی خۆت نەدیوە، حەقتە لۆمەم کەی لە ڕێ

«کوردی»
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری کوردی

پەراوێز edit