ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی قەسیدە
١١. جوملە ئەجرامی سەماوی چاکر و سوڵتانە ڕۆژ
جوملە ئەجرامی سەماوی چاکر و سوڵتانە ڕۆژ
باعیسی بوونی گیاه و کافەیی حەیوانە ڕۆژ
جیلوەگاهی نوورە هەر کەس تێکەڵی دنیا نەبێ
خۆ لەبەر شێتی نییە تەنها لەسەر کێوانە ڕۆژ
زلفەکانی با لەسەر ڕوو لابدا بۆ تەجرەبە
با بزانم ئەمشەویش ئاخۆ دەڵێن پەنهانە ڕۆژ
من لە پێ کەوتم لە دووی ئەو ماهە جا نۆبەی ئەوە
کائیناتی پشکنیوە وێڵ و سەرگەردانە ڕۆژ
ئەم کسووفە توولی کێشا ئەی فەلەک فێڵێ نەکەی
وا لە کوێتایە دەخیلە وەختی زوو بەردانە ڕۆژ
تا بە قەد زەڕڕەم بمێنێ شەرتە مەیلی هەر نەکەم
دابنیشێ گەر لە جێگەی حەزرەتی جانانە ڕۆژ
شەمعی ڕووتی دیوە بۆیە ئاگری تێ بەربووە
مەیلی سووتانی هەیە باقڵ وەکوو پەروانە ڕۆژ
زلف و خاڵت بێتە داو و دانە ئەمجا تێدەگەی
خۆی دەخاتە داوەوە بۆ خاتری ئەو دانە ڕۆژ
یەک کەڕەت چاوی خوماری دڵبەری دیوە مەگەر
مەست و مەدهۆشە خەریکی کەوتن و هەڵسانە ڕۆژ
گەر بە ئومێدی ویساڵی شامی زلفی تۆ نەبێ
سەر لەکەل دەرنایەنێ هەر نایەوێ ئەو مانە ڕۆژ
ڕۆشناییم من بە چاوی خۆم نەدی ڕۆژی فیراق
هەر شەوێکی ڕووتە خەڵقی بۆ ئەڵێن تابانە ڕۆژ
هێندە شەوقی دیدەنی نووری جەمالی تۆم هەبوو
نەم ئەدی گەر هەڵبهاتایە لەسەر ئەم شانە ڕۆژ
من کە مەخمووری نیگاهی دیدەکانی مەستی تۆم
لێوی لێ نادەم پڕیکا گەر لە مەی پەیمانە ڕۆژ
خۆزگە خوا ڕەحمی ئەنایە دڵت و تەشریفت دەهات
هەڵئەهات هەر ئەو سەعاتە بەم شەوی هیجرانە ڕۆژ
هەر شەوی نەوعێ ئەدا زینەت بە ئەوجی ئاسمان
ماهی من هەر تێدەفکرم ڕۆژەکەی ڕۆژانە ڕۆژ
با عیلاجی مەتڵەعێکی تر بکەم تا تێبگەن
مونکیری ئەهلی مەحەببەت شەو یەکێکە دوانە ڕۆژ

پەراوێز edit