ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٣. بنازم پەرچەمت زللەی لە کەللەی عوود و عەنبەر دا
بنازم پەرچەمت زللەی لە کەللەی عوود و عەنبەر دا
سەفای ڕوخسارەکەت تەعنەی لە ئاوێنەی سکەندەر دا
شەڕ ئەفرۆشێ بە عالەم بێ سەبەب ئەو چاوە مەستانە
هەچی هاتە تەماشای چاوی تۆ سینەی لە خەنجەر دا
بەڵێ عومری خزر قیسمەتمە گەرچی عومر کۆتا بێ
کەسێ نەقدی حەیاتی خۆی بە یاری شۆخ و ئەسمەر دا
لە تەعریفی قەدی مەوزوونی، شاعیر کەوتە وریایی
هەموو دێرێکی ئەفکاری خەیاڵاتی لە میستەر دا
کە زاهید هاتە سەیری قەوسی ئەبرۆی تۆ بە ناچاری
فڕێی دا سەبحە و سەججادە سەد لەققەی لە مینبەر دا
دەمی تۆ خونچەیی نەشکوفتەیە، یا نوقتەیی مەوهووم
بە خەندە دوڕ بەسەر لەعلا و لەعلیشی لە شەککەردا
بەرامبەر حەلقەیی پەرچەم خەدەنگی چاوی مەخموورت
بعەینە وەک جیهانبەخشە لەگەڵ تیری لە ئەژدەر دا
بە مەرهەم زەحمەتە زەخمی دڵی بێچارە ناگیرێ
بە تەحریکی برۆ ئەو شۆخە دەردێکی بەزێوەر دا

پەراوێز edit