ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
١٩. سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
شەمعی مەجلیس کەی بەرابەر بوو لەگەڵ شەوقی جەماڵ
پڕتەوی نووری جەبینت لالەیی هەر مەجلیسە
شەوچرای بەزمی دڵانی، بێیتە مەیدانی خەیاڵ
شاهڕاهی کۆیی تۆ هەر وەک تەریقی جەننەتە
هەر کەسێ ئەو ڕێگە بگرێ هاتە سەر ڕێگەی کەماڵ
دەستی من ناگاتە داوێنت، لە ئەوجی عیززەتی
من گەدایی بێنەوا، تۆ پادشای ساحێب جەلال
دەفعەیێ سا شادمانم کە بە وەعدەی وەسڵی خۆت
تابەکەی عومرم گوزەر کا هەر لەڕێی هیجر و مەلال
بادیەی غەم بێ دەلیلە دڵ لەناویا کەوتووە
چاوی لوتفی خۆتی سەرخە بێ بە سەرچەشمەی زوڵاڵ
نەونیهالی ئارەزووی هەرکەس زەڕە گەر بێ زەڕە
ئیعتیباری هەر کەسێکە زێوەر ئێستا نەقد و ماڵ

پەراوێز edit