ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٩٠. ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من
لەسەرچی زیز دەبی؟ڕۆحت دەوێ؟ هانێ حەیاتی من!
کوتت: دێم و نەهاتیە سەر گرفتاری سەری زولفت
لەگەڵ بەختی سیا چ بکەم؟ دیارە خۆ نەهاتی من!
من و سەودای سەری زولفت لەسەر تاقی برۆت؟!
حاشا عەزیزم ئەهلی قیبلەم! کافری دوورە لە زاتی من
بە خەندەی زار و عەکسی زولف و ڕووت خۆش بوو دڵم،
سەدحەیف دەقیقەشماری خۆشی چوو شەو و ڕۆژی سەعاتی من
لەلایێ ڕۆح دەبا عیشوەت، لەلایێ دڵ دەدا خەندەت
عەزیزم هەر بە دەست خۆتە حەیاتی من مەماتی من
لە دووری تۆ بە دەفتەر نایێ شەرحی ماجەرای چاوم
ئەگەر دەریای ئەعزەم بێ هەموو سورخی دەواتی من
دەسووتێم تەرزی پەروانە، دەناڵێنم وەکوو بولبول
سەراسەر بۆتە میجمەر، بۆتە گوڵشەم، شەش جیهاتی من
چ خۆش ڕووی دادەهێنا زولفی ئەفشان کرد بە دڵداریم!
ئیلاهی قەت نەکەی ڕۆژ بێ شەوی قەدر و بەراتی من
ئەمن کەوتووم لەبەر گریان دەڵێ: دەستی من و دامان
سەبا گەر بوویە خوێن دامانی یار، بگری لە باتی من
دڵم جەزبی نیگاهت خستیە زولفان، ئەی خودا ڕوحمێ
بە بەندی جادووان وا کەوت غەریبی دوور وڵاتی من
بڵا مەعلووم ببێ کوژراوی کێم یاران وەسییەت بێ:
چراغی توربەتم هەر دەستەگوڵ بێ پاش وەفاتی من
ئەمن چی و زوهدی سۆفیانە! من و گۆشێکی مەیخانە
بە قوربانی نیگاهێکت هەموو سەوم و سەلاتی من
بە خەندە ڕووی لە زولفان خستە ڕوو فەرمووی: وەرە یەعنی
وەفایی! شەوچراغی پێ دەوێ ئابی حەیاتی من

پەراوێز edit