ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٥٣. کاکۆڵی بەدەم باوە کە بادا بە بەدەندا
کاکۆڵی بەدەم باوە کە بادا بە بەدەندا
بازاڕی شکا نافە بەسەر چین و خوتەندا
تورکانە گوڵم پەرچەمی کەوتۆتە عیزاری
وەک سونبولی ئاشوفتە لەبەر بەرگی سەمەندا
تا هەوری بەهاری نەبزووت غونچە نەپشکووت
بۆیە دەگرێ خەندە بەسەر گریەیی مندا
گۆیا وەکوو من بەو قەدە سەودایییە زولفت
سەرگەشتەیە وا تا بەری پێت چین و شکەندا
من کوشتە ئەتۆ بەو دەمە شیرینە مەسیحی
من تەشنە ئەتۆ ئابی حەیاتت لە زەقەندا
هێشتا دڵەکەم سەرخۆشە نایێتەوە سەرخۆ
ساقی بە کەرەم دوێنێ کە جامێکی بە مەن دا
ماچێکی دەمت خوێنی شەهیدی سەری زولفە
سا ئەو دەمە وا بێنە ئەمن خۆم لە ڕەسەن دا
زولف و ڕوخ و لەب، عاریز و خەت، زایقەبەخشن
وەک زوهرە لە شەو، مەی لە قەدەح، گوڵ لە چەمەندا
کەی بەستەیی زەڕڕێکە دوسەد بەرقی لوئالی
ئەو خەندە مەگەر موعجیزە وا دێ بە دەهەندا
بۆ ڕۆژی نیساری قەدەمت ئەشکی وەفایی
مروارییە، پەروەردە لەنێو کانی یەمەندا

پەراوێز edit