ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٤٧. یارم کە قەدی بەرزی سەد نەخلی شەجەر دێنێ
یارم کە قەدی بەرزی سەد نەخلی شەجەر دێنێ
پەروینی شەکەربەندی سەد ڕشتە گوهەر دێنێ
دڵ بەستەیی یارێکم کوژراوی نیگارێکم
زاری لە تەبەسسومدا خەندەی بە شەکەر دێنێ
ئەم ئاهوویی تاتارە، بەو نەخلی شەجەر دارە
هەر نار و بەیە باری، هەر شەمس و قەمەر دێنێ
گەر خەستە و دێوانەم بۆو نێرگسە کاڵانەم
ڕەمزێکە بە تاڵانم، ئەگریجە بە شەڕ دێنێ
ناچێتە دڵم غەمزەی پەیوەستە کەچی دەمخا
ئەو لەشکرە بەرگەشتە هەر فەتح و زەفەر دێنێ
دڵسۆزی منە ئەشکم دایم لە کەناری دام
مەیلی پدەری نانێ ئەو حوببی پسەر دێنێ
ئەی مەردومی بینایی، ئیدی بەسە ڕیسوایی
گریانی بەخۆڕایی، هەر قەتعی نەزەر دێنێ
چی ڕووڕەشییە کاری، هەر سوبحە شەبی تاری
زولفێکی بە عەییاری دەستی لە کەمەر دێنێ
سووتاوی جودایی بە، هەمدەردی وەفایی بە
بڕوانە کە ئەم دەردە هەر ئەهلی نەزەر دێنێ

پەراوێز edit