ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٣٥. دڵی دێوانە لەسەر زولفی لە عالەم بەرییە
دڵی دێوانە لەسەر زولفی لە عالەم بەرییە
قەد ڕەهایی نییە لەو داوە کە بەستەی پەرییە
بە وەفا بە کە دەشمکوژی بە میهرم وەرە سەر
دا نەڵێن عاشقی بێمیهر و وەفا سەرسەرییە
چت لە دڵ داوە عەزیزم وەرە نێو دیدەیی من
دڵ هەموو ئاورە، چاو مەنزەرەیی دوودەرییە
چاوی بیماری تەبیبی هەموو دەردی دڵمە
غەمزە دەرمانییە، پەیکانی موژە نەشتەرییە
قامەتی تۆ کە گوڵ و بەی بەری بێ، بێ بەری بێ
بۆچ دەڵێن ئیدی سنەوبەر بەری بێ بێبەرییە؟
بۆیە سووتاوم ئەمن عاشقی بەدناوم ئەمن
دڵەکەم غەمزەدەیی غەمزە و نازی پەرییە
ڕوو بە ئەبرۆتە ئەگەر بۆچی دڵ ئازارە موژەت؟
ئەهلی قیبلە عەجەبا وا ڕەوشی کافەرییە
سەروی گوڵزاری وەفایییە کە گوڵزاری جەمال
خەندەگوڵ، گوڵ بەرییە، هەم گوڵە هەم گوڵپەرییە

پەراوێز edit