ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٢٩. ئەی مایەیی سەد فیتنە بە دوو نێرگسی جادوو
ئەی مایەیی سەد فیتنە بە دوو نێرگسی جادوو
ئەی حەڵقەیی زولفت ڕەسەنی گەردەنی ئاهوو
ئەی دەستەگوڵی باغی بەهەشتی بە مەلاحەت
ئەی پستەدەم و سەروقەد و سیلسیلەگێسوو
خەت سەرشکەنی زولفی لە ئازاری دڵان کرد
گەر تەربیەتی داوە فەڕەنگ چین بە خەتا چوو
ڕۆژ بۆوە کزەی با لە خەیابانی گوڵاندا
زولفی بە هەناسەم کە لەسەر عاریزی لاچوو
فەرمووی: وەڕەزەم لەو غەرەزی پڕ مەرەزی ئەو
ڕازی مەرەزی چاوی کە پرسیم لە ئەرەستوو
خەندەی دەمی تۆ بۆیە شیفای دەردی دڵانە
پەروەردە لەگەڵ گوڵشەکەرە گەوهەر و لوئلوو
ئەو خاڵە چ شیرینە لە نێو حەڵقەیی زولفت
نەمدیوە سوهەیلی یەمەنی بێتە تەرازوو
تۆ ڕەنجە مەبە کوشتنی ئاسانە وەفایی
بەو غەمزە ئیشارەت بکە، بەو چاوە بفەرموو

پەراوێز edit