ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٨٥. قەت لە ئادابی دوعا ئەم پیرە تەقسیری نییە
قەت لە ئادابی دوعا ئەم پیرە تەقسیری نییە
سا لەگەڵ تەقدیری خوا چی بکەم کە تەئسیری نییە
ویردی دڵ بێ غایەت و پایانە وەک تەقسیری من
تا ئەبەد وەک عەفوی تۆ ئیمکانی تەحریری نییە
سیدقی مەزموونی کەلامم عەینی سوبحی سادقە
ئەو بە تەرزی ئاخری شەو کیزب و تەزویری نییە
حەیفە بۆ ئەربابی دەرکی غەزنەوی گاهێ بڵێن
جامیعی حیکمەت ئەیازە و حوسنی تەدبیری نییە
عاقڵ و فەرزانە هەردەم وا لە قەیدی میحنەتا
شێت و بێ پەروا لە دنیا باکی زنجیری نییە
گوڵ لەگەڵ خارا ڕەفیقی بولبولی دڵ بێ نەسیب
عیللەت و ئیشی خودا ئیشکالە تەفسیری نییە
سەیدی وەحشی دەستەمۆ بێ چاکە نەک سڵ کا بە هیچ
بازی تۆ ئیمڕۆ کە چونکە تابی نەخچیری نییە
گەردشی ئاخر زەمانە و شۆڕشی دەوری قەمەر
نوور و زوڵمەت بۆیە لای کەس فەرق و تەوفیری نییە
ئەهلی دانا قەت لە ناری ناگرێ هەرگیز غەڵەت
چونکە نەفسێکی ئەدیب و عاقڵ و ژیری نییە

پەراوێز edit