ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٨٢. دڵم هەر وەک سەماوەر پڕ لە جۆشە
دڵم هەر وەک سەماوەر پڕ لە جۆشە
خەریکی سۆز و گریان و خرۆشە
بە دایم چاوەڕێگە و ئینتیزاری
نەسیمی چاوی چاکەی چا فرۆشە
وەکوو تیفلێ بڕابێتۆ لە دایک
هەمیشە توند و ئاڵۆز و نەخۆشە
بە کوردی عیشقی ئەو دایم لەگەڵ چا
وەکوو ئەولادەکانی کۆنەپۆشە

پەراوێز edit