شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: دڵم هەر وەک سەماوەر پڕ لە جۆشە دڵم هەر وەک سەماوەر پڕ لە جۆشە خەریکی سۆز و گریان و خرۆشە بە دایم چاوەڕێگە و ئینتیزاری نەسیمی چاوی چاکەی چا فرۆشە وەکوو تیفلێ بڕابێتۆ لە دایک هەمیشە توند و ئاڵۆز و نەخۆشە بە کوردی عیشقی ئەو دایم لەگەڵ چا وەکوو ئەولادەکانی کۆنەپۆشە ++++++++++++++++++++++