ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٦٢. جەهلە ئیمڕۆ بۆ ئیقامەت ڕەغبەتی لادێیەتی
جەهلە ئیمڕۆ بۆ ئیقامەت ڕەغبەتی لادێیەتی
چونکە زانی عیلم و عیرفانە، لە شارا ڕێیەتی!
عالمێ گەر دەرکەوێ سەد جاهیلی بێ مەعریفەت
یا وەبەر تانەی ئەدا، یا فیکە و هێهێیەتی
ماڵی دڵ شێوێ لەبۆ خاسییەتی ئاوی حەیات
ئارەزووی ماچی دەم و تەقبیلی «لام و بێ»یەتی
واقیعەن دنیا عەجەب شۆخێکی شەنگ و دولبەرە
عالەمێ پابەندی عیشوە و «نوون و ئەلف و زێ»یەتی
نارییە ئیمڕۆ لەژێر باری غەما هاوارییە
دائیمەن هەر ئینتیزاری «میم و واو و تێ»یەتی

پەراوێز edit