شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: جەهلە ئیمڕۆ بۆ ئیقامەت ڕەغبەتی لادێیەتی جەهلە ئیمڕۆ بۆ ئیقامەت ڕەغبەتی لادێیەتی چونکە زانی عیلم و عیرفانە، لە شارا ڕێیەتی! عالمێ گەر دەرکەوێ سەد جاهیلی بێ مەعریفەت یا وەبەر تانەی ئەدا، یا فیکە و هێهێیەتی ماڵی دڵ شێوێ لەبۆ خاسییەتی ئاوی حەیات ئارەزووی ماچی دەم و تەقبیلی «لام و بێ»یەتی واقیعەن دنیا عەجەب شۆخێکی شەنگ و دولبەرە عالەمێ پابەندی عیشوە و «نوون و ئەلف و زێ»یەتی نارییە ئیمڕۆ لەژێر باری غەما هاوارییە دائیمەن هەر ئینتیزاری «میم و واو و تێ»یەتی ++++++++++++++++++++++