ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٦٠. بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی
بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی؟
من بە گزگل ئیحتیاج و تۆ بە لیمۆ شەڕ دەکەی!
من لە بێلوودا بە بێ ئاو و بەبێ بوڕ کەوتووم
تۆ لە بەغدادا هەمیشە سەیری بەحر و بەڕ دەکەی
هەمدەمی بازی تەواری بووی لەبۆ سەیر و سەفا
ڕاوەکەو بۆ چی عەزیزی من بە واشەی گەڕ دەکەی؟
دڵ لە غەمدا وشکە هەر وەک پووشی وشکی شارەزوور
تۆ لە من تەکلیفی شیعری شۆخ و تازە و تەڕ دەکەی
مشتەری چونکە نەماوە بۆ مەتاعی نەزمی من
چۆڵە بازاڕی خەیاڵی ناری گەر باوەڕ دەکەی!
بۆ ئەحمەد ئەفەندی

پەراوێز edit