شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی سەبارەت: بۆ ئەحمەد ئەفەندی بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی؟ من بە گزگل ئیحتیاج و تۆ بە لیمۆ شەڕ دەکەی! من لە بێلوودا بە بێ ئاو و بەبێ بوڕ کەوتووم تۆ لە بەغدادا هەمیشە سەیری بەحر و بەڕ دەکەی هەمدەمی بازی تەواری بووی لەبۆ سەیر و سەفا ڕاوەکەو بۆ چی عەزیزی من بە واشەی گەڕ دەکەی؟ دڵ لە غەمدا وشکە هەر وەک پووشی وشکی شارەزوور تۆ لە من تەکلیفی شیعری شۆخ و تازە و تەڕ دەکەی مشتەری چونکە نەماوە بۆ مەتاعی نەزمی من چۆڵە بازاڕی خەیاڵی ناری گەر باوەڕ دەکەی! ++++++++++++++++++++++