کاکە چاکەت بێ درۆ، ئەمجارە چایێ چا نەبوو
تامی کتری یا ئەبوومیزانی حەتتا لا نەبوو
ناوی چایی بوو، لە تام و عەتر و لەززەت بێبەری
لایقی دەم کردنی بۆ شێخ و بۆ ئاغا نەبوو
یا ئەمن زەوقم نەماوە، یا ئەتۆ عەهد و وەفا
یا مەلا قەدری لە لای تاجر، وەکوو کوێخا نەبوو
موختەسەر خۆشە قسە، لەم حەرفە قەت عاجز مەبە
نەگبەتی بوو کەوتە ماڵم، ماڵی پێ ئاوا نەبوو