شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: کاکە چاکەت بێ درۆ ئەمجارە چایێ چا نەبوو کاکە چاکەت بێ درۆ، ئەمجارە چایێ چا نەبوو تامی کتری یا ئەبوومیزانی حەتتا لا نەبوو ناوی چایی بوو، لە تام و عەتر و لەززەت بێبەری لایقی دەم کردنی بۆ شێخ و بۆ ئاغا نەبوو یا ئەمن زەوقم نەماوە، یا ئەتۆ عەهد و وەفا یا مەلا قەدری لە لای تاجر، وەکوو کوێخا نەبوو موختەسەر خۆشە قسە، لەم حەرفە قەت عاجز مەبە نەگبەتی بوو کەوتە ماڵم، ماڵی پێ ئاوا نەبوو ++++++++++++++++++++++