ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٣٤. بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم وا قەلبی بیمارم
بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم، وا قەلبی بیمارم
لە هیجرەت هاتە سۆ دیسان، برینی پار و پێرارم
هەموو نەشئەی زمستانی فیراقە سەرسەری ئاهم
نیشانەی پاییزی هیرجانە زەردیی پەلکی ڕوخسارم
بە شوعلەی ناری پڕ تەئسیری عاشق سۆزی دووریی تۆ
وەکوو پەروانە سووتاوە دڵەی غەمگین و غەمبارم
بەڵێ عیللەت بە سیحری نێرگسی مەخموری فیتنەت بوو
کە وا من سەر زەدەی تانەی ڕەقیب و یار و ئەغیارم
بە شەوقی دەبدەبەی سوڵتانی حوسنی ماهی ڕوخسارت
بە گەردوون ئاشنایە زەمزەمەی سەمتووری هاوارم
وەکوو حوسنت لە عالەمدا، قسەی من فاش مەشهوورە
عەزیزم تازە مەخفی کەم ئەمن تۆماری ئەسرارم؟ !
تەماشا چەندە خۆش تەعلیمە، ئەی شیرینی بێ هەمتا
لە کێوی بێستوونی وەسفی تۆ، گوڵگونی گوفتارم
لە موڵکی عاشقیدا، خوسرەوێکی شۆخە دڵ، ئارێ
گەواهی عیشقە، جۆش و شۆڕشی شیرینی ئەشعارم
بە چاوی کەم لە ناری چاوەکەم مەڕوانە، بڕوانە
لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقت، چ شاگردێکی هوشیارم

پەراوێز edit