ئەی کەوکەبی بورجی فەلەکولئەتڵەسی مەکتەب
دارایی هونەر، شێری عەرەب، بازی موئەددەب
تووتی دڵە موشتاقە، لەبۆ قەندی جەماڵت
وەک لێوی گەدا، بۆ قەدەحی شەهدی لەبالەب
ئەم خاکە کە قووتی شەرەفی ماوە لە بەینا
خاڵیکە لە س هەم لە کولەی جەهلی مورەککەب
پەیدا بکە ئەهلی شەرەف و ڕوو لە شەرەف کەن
ئەلقابی عەزیزی بە خەیاڵاتی مورەتتەب
گوێ مەگرە لە تەقریری زولەیخایی هەوەس تۆ
تا پارە نەبێ جامەیی تەقوایی موخاتەب
بێ شک سەبەبی فیرقەتی جانانە کە وا بوو
یەعقووبی فەلەک، قامەتی خەم، پشتی موحەددەب
ناری دڵەکەی کەوتەوە نێو چاهی فیراقت
پەروانەسیفەت ئێستە بە سووتانە موعەززەب